حكومه‌تی دانیمارك بڕیار ده‌دات، فڕۆكه‌كانی له هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی بكشێنێته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ی بۆ بۆردومانكردنی هه‌ڵه‌ی فڕۆكه‌كانی دانیمارك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی جیهان بڵاویان كرده‌وه، حكومه‌تی دانیمارك ئه‌و حه‌وت فڕۆكه ئێف 16 یه‌ی كشاندۆته‌وه، كه له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیدا، له دژی داعش له خاكی سوریا‌و عێراقدا بۆردومانیان ده‌كرد.
به‌رپرسانی دانیمارك باسیان له‌وه كردوه، هه‌رچه‌نده فڕۆكه‌كانیان ده‌كشێننه‌وه، به‌ڵام له ڕووی ههواڵگرییو ته‌كنیكییه‌وه، له هاوكاریكردنو پشتیوانیكردنی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، هۆكاری كشانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی دانیمارك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌یه‌كێك له هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كاندا بۆ سه‌ر پێگه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی داعش له ناو خاكی سوریا، به‌هه‌ڵه بۆردومانی گروپێك چه‌كداری سه‌ر به حكومه‌تی سوریا به‌ركه‌وتوون.
پنتاگۆن ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه، به‌رپرسانی دانیمارك جه‌ختیان كردۆته‌وه له‌وه‌ی، ته‌نها فڕۆكه‌كانیان ده‌كشێننه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیكردنی هاوپهێمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش.
٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٢:١٨
News ID: 795655
حكومه‌تی دانیمارك بڕیار ده‌دات، فڕۆكه‌كانی له هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی بكشێنێته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ی بۆ بۆردومانكردنی هه‌ڵه‌ی فڕۆكه‌كانی دانیمارك ده‌گه‌ڕێته‌وه.